AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٩ ٠٨:٢٦

بە تاوانی جەنایەتی جەنگی؛

فەرماندەیەکی یەپەژە: ئەردۆغان دەبێ دادگایی بکرێت

فەرماندەیەکی یەپەژە: ئەردۆغان دەبێ دادگایی بکرێت

ڕۆهات عەفرین لە فەرماندە باڵاکانی یەپەژە، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو هەڵمەتانەی بە "جەنایەتی جەنگی" زانی و خوازیاری دادگایی‌کرانی تورکیا لە دادگایەکی نێودەوڵەتی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆهات عەفرین لە فەرماندە باڵاکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ)، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، وێرانەی ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند: ئەوی تورکیا لە کوردستانی سووریادا دەیکات جەنایەتی جەنگییە و کاتی ئەو هاتووە کە تورکیا لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە کوژرانی ٢٧ کەس لەوان چەندین منداڵ، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕاشیگەیاند: تورکیا بە هێرشە بێ‌بەزییەکانی خۆی بۆتە هۆی مەرگ و برینداربوون و ئاوارەیی خەڵکێکی زۆری مەدەنی و بەو کارەی وێڕای تەشەنەدان بە ناهومێدی جەماوەری لە ڕێگەی ستراتژیی شەڕی تایبەتییەوە بۆ ڕاوەدوونانی خەڵکی خۆجیی، هەموو یاساکانی مرۆیی بەزاندووە.

عەفرین هەروەها ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەولەتی هەمبەر بە جەنایەتەکانی تورکیا گرت و جەختی کرد: ئەو بێدەنگییە تورکیای بۆ درێژەدان بە جەنایەتە جەنگییەکانی ئەرخەیانتر و ملهۆرتر کردووە.

News ID 52478

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha